دۆن خۆی بۆ جامی سۆپەر ئامادە دەكات

دۆن خۆی بۆ جامی سۆپەر ئامادە دەكات
پێگەی ئاس بڵاوی كردۆتەوە كە كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەم چەند رۆژەی رابردودا كە لە ناوچەی ئیبیزا سەرقاڵی بەسەر بردنی پشوی ھاوینەیە دەستی بە چارەسەری پێكانەكەی كردووەو رۆناڵدۆ بە شیوەیەكی زۆر باش و چڕوپڕ راھێنانی تایبەت بە چارەسەری پێكانەكەی ئەنجام دەدات.

ئاس نوسیویەتی كریستیانۆ دەیەوێت بەخێرایی كات تێپەرێنێت و ھەرچۆنێك بێت ھەوڵ دەدات خۆی بۆ یاری جامی سۆپەری ئەوروپی لە نێوان ریاڵ و سڤیلیا ئامادە بكات، رۆناڵدۆ خۆی دەڵێت: دەمەوێت بۆ ئەو یاریە ئامادەبم و بەشداری بكەم چونكە نامەوێت ئەو جۆرە یارییانە لەدەست بدەم، ئاس پێی وایە ئەگەر رۆناڵدۆ لەو یاریە بەشداری بكات و رۆڵی لە بردنەوەشدا ھەبێت ئەوا زیاتر ئەو یاریزانە لە تۆپی ئاڵتونی نزیك دەكاتەوە بۆیە رۆناڵدۆ ھەرگیز نایەوێت لەم یارییانە دوربكەوێتەوە، ھەرچەندە پزیشكەكان ماوەی شەش ھەفتە پشویان بۆ ئەو یاریزانە داناوە بەڵام تا ئێستا تەنھا دوو ھەفتە بەسەر پێكانەكەی تیپەریوە و بیست رۆژی تریش لە بەردەم رۆناڵدۆ ماوە بۆ یاری جامی سۆپەر بۆیە ئەگەر ھەیە ئەو یاریزانە بتوانێت خۆی ئامادە بكات و لەم بیست رۆژەشدا سوپرایزێك بتەقێنێتەوە.


hamataqana

Top