لە یاریەكی دۆستانەو خۆ ئامادەكاریدا بایرن شكستی بە مان ستی هێنا

لە یاریەكی دۆستانەو خۆ ئامادەكاریدا بایرن شكستی بە مان ستی هێنا
لەیارییەكی دۆستانەو خۆ ئامادەكاریدا لەنێو یاریگای ئەریانز ئەرینا هەردوو یانەی بایرەن میونشنی ئەلمانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی رووبەرووی یەك بوونەوە.

لەگێمی یەكەمدا باڤاریەكان بەسەركردایەتی كارلۆ ئەنشیلۆتی توانیان كۆنترۆلی یاریگا بكەن بەڵام نەیانتوانی هیچ هەلێك بقۆزنەوەو گۆڵی پێ تۆمار بكەن، سەرئەنجام گێمی یەكەم بەیەكسان بوون بەبێ‌ گۆڵ، بەكۆتاهات، بەڵام لەگێمی دووەمدا یانەی مانچستەر سیتی بەرابەرایەتی گواردیۆلا بەهێزەوە گەرانەوە نێو یاریگاو بەڵام بەهەمان شێوەی باڤاریەكان نەیانتوانی گۆڵی تۆمار بكەن، تا لەخولەكی حەفتاو شەش یاریزان ئیدارل ئۆزتویرك توانی گۆڵی سەركەوتن بۆ باڤاریەكان تۆمار بكات و یارییەكەش بەگۆلێكی بێ‌ بەرامبەر بە سودی بایرەن میونشن بەكۆتاهات.

hamataqana
Top