یەكەم سەركەوتن بۆ كۆنتی لەگەڵ یانە نوێكەی
لەتایمی یەكەمی یارییەكەدا و هەردوو یانە تاكوو خولەكی چل بەبێ گۆڵ كردن مانەوە، بەڵام لە خولكی چل و یەكدا بیرتراند تراوری گۆلی یەكەمی بۆ چێڵسی كرد و ئەو تایمە كۆتاییهات.
لەتایمی دووەمدا بەهەمان شێوەی تایمی یەكەم چێڵسی تاكوو خولەكی هەشتاو سێ گۆڵی تری نەكرد، بەڵام لە خولەكاكانی هەشتاو چوارو نەوەدا لە ڕیگای ڕۆبن لۆفتۆس چیك و شالۆیە دوو گۆڵی یەكلەدوای یەكیان بۆ بلوز كرد و یارییەكە بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی شین پۆشەكان كۆتاییهات.
بەم سەركەوتنەش ئەنتۆنیۆ كۆنتی ڕاهێنەری چێڵسی یەكەم سەركەوتنی لەگەڵ یانە نوێكەی تۆماركرد، دوای ئەوەی لەیەكم یارییدا چێڵسی بە ڕاپێید ڤێینای نەمساوی بەئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر دۆڕا.
hamataqana
