بارسێلۆنا ماوه‌ی خواستنی دوو لە یاریزانەكانی كۆتای پێهاتووە كە دەبێت بگەرێنەوە بۆ كامپ ن‌و
بارسێلۆنا دوو ساڵه ده‌رگای یانه‌كه‌ی به ڕووی كریستیان تێللۆ داخستووه، جارێك به پۆرتۆی پورتوگالی فرۆشت و جاری دووه‌میش به یانه‌ی فیۆرێنتینا، یاریزانه‌كه‌ی دیكه‌ش مارتن مۆنتۆیایه كه ئه‌ویش دووجار كڕین و فرۆشتنی به‌شێوه‌ی خواستن پێ كراوه، جارێك درێسی ئینته‌ر میلانی ئیتاڵیای پۆشی و جاری دووه‌میش به‌ره‌و ریال بێتیس هات.
پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌م دوو یاریزانه ماوه‌ی خواستنه‌كه‌یان ته‌واو بووه، به‌ڵام تا مانگی هه‌شتی داهاتوو ناتوانن به‌شداریی هیچ مه‌شق و یارییه‌كی بارسا بكه‌ن، جیا له‌وه‌ش هێشتا ئێنریكی بڕیاریی كۆتایی له‌سه‌ر یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو یاریزانه نه‌داوه.
hamataqana
