بۆ رووبەرووبوونەوە لەگەڵ ریال مەدرید ئەڵۆنسۆ لێدوانێكیدا

بۆ رووبەرووبوونەوە لەگەڵ ریال مەدرید ئەڵۆنسۆ لێدوانێكیدا
چابی ئەڵۆنسۆی ئیسپانی و ئەستێرەی هێڵی ناوەراستی یانەی بایرن میونخ باس لە رووبەرووبوونەوەی یانە پێشووەكەی دەكات كە لەیارییەكی دۆستانە یاری دەكەن.

ئەڵۆنسۆ لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی (ESPN) ووتی: لەراستیدا ئێمە لەو گەشتە كە بۆ ئەمریكا دەكەین رووبەرووی چەند یانەیەكی بەهێز دەبینەوە و دەتوانین ئاستی خۆمان تاقی بكەینەوە.

چابی ووتیش: لە پاڵەوانیەتی جامی پاڵەوانان رووبەرووی چەند یانەیەكی بەهێزی وەك ریال مەدرید و ئینتەرمیلان دەبینەوە، بێ گومان ئەمەش بەهێزی گەشتەكەمان دەردەخات".

ئەڵۆنسۆ دەڵێت: رووبەرووبوونەوەی ریال مەدرید هەستێكی خۆشە بۆ من، پێشتر لەگەڵ ئەم یانەیە گەشتی ئەمریكامان كردووە، بەڵام ئەمجارە لەگەڵ بایرن میونخ ئەم گەشتە دەكەین و هیوادارم بتوانین سەركەوتووبین.

hamataqana
Top