كەرخ لە خولی عێراق هەرەشەی كشانەوە دەكات
سەرچاوەیەكی نزیك لە یانەكە تەئكیدی لەوە كردووە، كە یانەی كەرخ بریاری داوە لە خولی نایابی عێراق لە وەرزی داهاتوو بكشێتەوە بەهۆی كێشەی دارایی و بوونی قەرزەێكی زۆر لەسەر یانەكە، كە ناتوانێت ئەم برە قەرزە بگرێنتەوە بۆیە دەستەی كارگێری یانەكە ئەم بریاری بە یاریزانەكان و راهێنەری یانەكە كەریم قنبل راگەیاندووە و داوایان لێكردوون بۆ وەرزی داهاتوو یانەیەكی تر بدۆزنەوە.
یانەی كەرخ نزیكبوو لە بەستنەوەی بە وەزارەتی پەروردە و ناوی یانەكە لە یانەی كەرخ بۆ (كەرخ تربیە) دەگۆردرا، بەڵام وەزارەتی پەروردەی عێراق رازی نەبوو بەهیچ شێوەیەك پاڵپشتی دارایی پێشكەش بە یانەی كەرخ بكات ئەمەش دەستەی كارگێری یانەكەی ناچار كرد ئەم بریارە بدەن، هەرچەندە یانەی كەرخ خاوەنی 400 دوكانە و مانگانە داهاتی هەیە، بەڵام نەیتوانی بەم برە پارەیە خەرجی تیپەكەی دابین بكات.
هەرچەندە ئەم هەواڵە نافەرمیە و تا ئێستا یانەی كەرخ بەفەرمی ئەم بریاری رانەگەیاندووە، بەڵام ئەگەر هاتوو بریارێكی لەمشێوەیە هەبێت، ئەوە یانەی برایەتی سوودمەندی یەكەمە، چونكە لە ئەگەری كەشانەوەی یانەی كەرخ لە خولی نایابی عێراق ئەوەی یانەی برایەتی دێتە شوێنی یانەكە، چونكە خاوەنی پلەی سێیەمی خولی پلە یەكی عێراقە.
بەپێی سەرچاوەكان ئەم بریاری یانەی كەرخ تەنیا مەبەستی دروستكردنی فشارە لەسەر لایەنە پەیوەندارەكان و بەتایبەتی وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق بۆ ئەوەی پاڵپشتی یانەكە بكات، چونكە شەرار حەیدەر سەرۆكی یانەی كەرخ و هاوكات جێگری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراقە لەگەڵ بریاری كشانەوە نییە.
رێبین رەمزی
