یانەی برایەتی سەرنەكەوت بۆ خولی نایابی عێراق

یانەی برایەتی سەرنەكەوت بۆ خولی نایابی عێراق
ئەمرۆ سێشەممە لە شاری بەغداد كۆتایی بە یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەكی عێراق هات و بەفەرمی هەردوو یانەی حوسێن و بەحری سەركەوتن بۆ خولی نایاب لە وەرزی داهاتوو.
یانەی برایەتی نەیتوانی بگاتە خولی نایاب دوای ئەوەی لە دواین بەرانبەر یانەی حوسێن بە ئەنجامی (0-0) گۆڵ یەكسانبوو، بەم ئەنجامە یانەی حوسێن كۆی خاڵەكانی بۆ 5 خاڵ بەرزكردووە و بووە پاڵەوانی خولی پلە یەك.
لە یارییەكی پر گۆڵدا هەردوو یانەی بەحری و سەناعات كەهربائیە بە ئەنجامی (3-3) گۆڵ یەكسانبوون و یانەی بەحری دووەم بلیتی سەركەوتنی بۆ خولی نایاب بۆ خۆی مسۆگەر كرد.
ریزبەندی كۆتایی خولەكە بەمشێوەیە بوو:
1- حوسێن 5 خاڵ
2- بەحری 3 خاڵ
3- برایەتی 3 خاڵ
4- سەناعات كەهربائیە 2 خاڵ
جێگەی باسە یانەی برایەتی لەم قۆناغەدا تەنیا یەك گۆڵی تۆماركرد و گۆڵێكی لێ تۆماركرا.
رێبین رەمزی
Top