دۆن لە دوویاری دەست پێک دادەبرێ
دوای ئەوەی کریستانۆ رۆنالدۆ لە دواین یاری فینالی جامی یۆرۆی ئەوروپا لەبەرامبەر فەرەنسا دووچای پێکان ھات لە ماسولکەکانی بۆیە پزیشکانی یانەکە ماوەیەکی زۆریان بۆ داناوە بۆ ئەوەی دەست بە یاری کردن بکاتەوە لەگەڵ یانەی مێرنگی ، رۆژنامەی مارکاش ئەوەی ئاشکرا کردووە کە زێدانی ڕاھێنەر ھیچ خێرای لە رۆنالدۆ ناکت بۆ گەڕانەوە بۆ یانەکە بۆ ئەوەی بە شێوەی باشتر خۆی ئامادە بکات ئەوەشیان راگەیاندە لە ١١ی سپتمبر دەگەرێتەوە نێو یاریگاکان رۆنالدۆ ئێستا لە ژێر باری چارەسەردایە و کە بە ئۆکسجین چارەسەر دەکرێت، بڕیارە لە داھاتوو بچێتە نەرویج بۆ ئامادەبوونی لە یاری کۆتایی لە دژی ئیشبیلیە لە جامی سوپەری ئەرووپا ، بەڵام پێ ناچێت بتوانێ بەشدار بێت پزیشکانی ریال مەدرید دەیانەوێ کریست بە جەستەیەکی بەھێزەوە بگەرێتەوە نێو یاریگاکان بۆیە خێرایی لێ ناکەن ، رۆنالدۆ لە ھەردوو یاری لە خولی ئیسپانیا لەبەرامبەر یانەکانی ریال سۆسیداد و سەلتافیگۆ یاری ناکات لە دەستپێکی خولی نوێ ئیسپانی بۆ یاری ھەفتەی سێ یەم لەبەرامبەر یانەی ئۆسەسۆنا ئامادە دەبێت.
کارزان کانەبی
