کوڕە گەرمیانەیەک چووە ریزی یانەیەکی بەغداد
ھەڵمەت عادل یەکێک لە یاریزانە بەتواناکانی وەرزی ڕابردوو یانەی شێروانەی کەلار کە توانی لەگەل یانەکەی لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان ئاستی شایستە پێشکەش بکات، ھرە بەھۆی ئەم ئاست بەرزیەوە لە چەندین یانە گرێبەستی پێشکەش کراوە ، دوای گفت و گۆکردنی لەگەل یانەی حدودی شاری بەغداد گەیشتنە رێکەوتن بۆ ئەوەی بۆ ماوەی یەک وەرز لە خولی عێراقی یاری بۆ یانەی حدود بکات، ھەڵمەت لە ماوەی ڕابردوو یاری بۆ چەندین یانەکانی کوردستانی کردووە و ئەمجارە ھەنگاوی ھاوێشتووە بۆ خولی نایابی یانەکانی عێراقی بۆ ئەوەی لەوێش بتوانێ نازناوی زیاتر لەگەڵ تیپەکانی ئەو شارە بەدەست بھێنێت، جێگای ئاماژە پێکردنە ئەم وەرزە چوار یاریزانی شاری کەلار یاری لە خولی نایابی عێراقی دەکەن ئەمەش بەھۆی ئەوەیە کەوا گرنگی یانەکانی بۆ یاریزانانی دەڤەری گەرمیان زۆرە بەھۆی ئاست بەرزیان یانەکان داخوازییان دەکەن.
کارزان کانەبی
