یاریزانێکی کورد لە ریزی ھەڵبژاردەی لاوانی عێراق داواکرا
دوای ئەوەی رەوا یوسفی یاریزانی یانەی پێشمەرگەی ھەولێرو برایەتی لە ھەردوو خولی نایابی کوردستان و پلە یەکی عێراقی ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد لە خولەکان ، ئێستاش لە شاری بەغداد خەریکی ئەنجامدانی یارییەکانی خۆیەتی لەگەڵ یانەی برایەتی بۆ گەیشتن بۆ خولی نایابی یانەکانی عێراقی لەم یارییانەش بۆتە جێگەی متمانەی دەستەی ڕاھێنەرانی یانەکە بە ھۆی پێشکەش کردنی ئاستی شایستە لە یارییەکان بۆیە بەفەرمی لەلایەن عەباس عەتییەی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی لاوانی عێراق دیاری کراوە بۆ ئەوەی ببێتە یاریزانی ھەڵبژاردەکە ، بڕیاریشە لە رۆژی چوارشەممە بگەرێتەوە شاری ھەولێر دواتر پەیوەندی بکات بە مەشقی ھەڵبژاردەی لاوانی عێراق جێگای ئاماژە پێکردنە رەوا لە دایک بووی ساڵی ١٩٩٦ و لە ماوەی ڕابردوو رۆلی باشی گێراوە لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی ھەولێر لە بەدەستھێنانی پلەی دووەمی خولی نایابی کوردستان.
کارزان کانەبی
