چەندین ئەستێرە ناوی لە لیستی باشترینەکانی ئەوروپا دیاری نەکراوە
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشکرا کرد کە بەربژێرن بۆ بەدەستھێنانی نازناوی باشترین یاریزانی ئەوروپا، لە ناو یاریزانەکانیش کۆمەلێک ئەستێرەی بەتوانای سەر ئاستی ئەوروپای تێدایە کە کێ بڕکێ بەدەستھێنانی نازناوەکە دەکەن و جگە لەوەش ناوی چەندین ئەستێرەش لە ناو لیستی ناوەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپادا نییە باشترین دەستنیشانکراوەکانیش لەنێوان ھەریەک لە یانەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا و بایرن میونخە ، بەڵام ئەوەی جێگای پرسیارە ھەرچەندە ئەمساڵ نێمار یاریزانی بەرازیلی یانەی بارسا ئاستی باشی پێشکەش کردووە ناوی لەگەڵ لیستی ھەڵبژێردراوان نییە جگە لەویش ھەریەک لە یاریزانان لیڤاندۆڤسکی یاریزانی پۆلەندا و باڤاری و ریاز محەزەر و ڤاردی ئەستێرەی یانەی لیستەر سیتی و واین رۆنی لە ناو یاریزانە باشەکان نییە .
١-گاریس بێل-وێلز-ریال مەدرید
٢-بۆفۆن-ئیتالیا- یۆڤانتۆس
٣-ئەنتوان گریزمان-فەرەنسا-ئەتلەتنیکۆ مەدرید
٤-تۆنی کروس-ئەڵمانیا-ریال مەدرید
٥-لیونێل میسی-ئەرجەنتین-بارسێلۆنا
٦-تۆماس مۆلەر-ئەڵمانیا-بایرن میونخ
٧-مانوێل نویر-ئەڵمانیا-بایرن میونخ
٨-پیپی – پورتوگال-ریال مەدرید
٩-کریستانۆ رۆنالدۆ-پورتوگال-ریال مەدرید
١٠-لویس سوارێز-ئۆرگوایی –بارسێلۆنا
کارزان کانەبی
