ئەمڕۆ برایەتی چاوی لەگەیشتنە بۆ خولی نایابی عێراق

ئەمڕۆ برایەتی چاوی لەگەیشتنە بۆ خولی نایابی عێراق
ئەمڕۆ برایەتی چاوی لەگەیشتنە بۆ خولی نایابی عێراق
لەمیانی یارییەکانی چوار گۆشەی زێرینی گەیشتن بۆ خولی نایابی یانەکانی عێراقی بڕیارە ئەمڕۆسێ شەممە لە کاتژمێر ٤٥-٤ئێوارە لە شاری بەغداد لەسەر یاریگای شعب یانەی برایەتی لە سێ یەم یاری خۆیدا ڕووبەرووی یانەی حوسێن دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە ئامادەکاری باشیان کردوە بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بۆ خۆیان بەدەست بھێنین بۆ خۆیان یەک لای بکەنەوە بۆ گەیشتن بە خولی نایابی عێراق برایەتی بە سەرکەوتن لەم یارییە ڕاستەوخۆ دەگاتە خولی نایابی عێراق ئێستا تیپەکە لە شاری بەغداد لە کەشێکی ئارام و ئاسودەدایە سەرۆکی یانەکەش وەکو پاڵپشتی بۆ تیپەکە گەیشتۆتە شاری بەغداد و دەیەوێت ھانی تیپەکە بدات بۆ ئەوەی بگەنەوە خولی نایابی عێراق، فاتیح حمە خانی ڕاھێنەری یانەی برایەتیش ئامادەکاری باشی کردوە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ پلانی تۆکمە بۆ کوڕانی قەلاو منارە دابرێژێت و بتوانێ یەکەم سێ خاڵ بەدەست بھێنێت و تیپەکە بباتە قۆناغێکی تازە و مێژووی تیپەکە بە ئاوی زێر بنوسێتەوە .
١-حوسێن ٤خاڵ
٢-برایەتی ٢خاڵ
کارزان کانەبی
Top