هەواڵێكی خۆش بۆ ریال مەدرید و هاندەرانی
ئەو بریكارە لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان ووتی: هەواڵی مانەوەی پایێت لەریزەكانی یانەی وێستهام یونایتد راست نییە و ئەوەی رۆژنامەكانیش لەمبارەیەوە بڵاوی دەكەنەوە دروست نییە.
ئۆگۆستی ووتیشی : ئێمە پێشوازی لە هەر بۆندێك دەكەین كە ئاراستەمان دەكرێت ، بەڵام بۆ ئەمەش ئێمە پلانی تایبەتی خۆمان هەیە.
ئارەزووەكانی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی ئەم ئەستێرە فەرەنسییە گەیشتۆتە لووتكە ، بەبڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەش رەنگە ریال مەدرید زیاتر بێتە پێشەوە و لە گواستنەوەی پایێت بێ هیوا نەبێت.
hamataqana
