پێنجەم بۆند بۆ لیڤەرپول لە گواستنەوەی هاوینەدا

پێنجەم بۆند بۆ لیڤەرپول لە گواستنەوەی هاوینەدا
رۆژنامەیەكی بەریتانی بڵاوی كردەوە یانەی لیڤەرپوول هەوڵەكانی خۆی دەستپێكردوە بۆ ئەوەی پێنجەم بۆند لەم هاوینە رابگەینێت.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاوی كردەوە: یانەی لیڤەرپوول لەچەند كاتژمێری داهاتوو بۆندی (راگنار كلافان)ی بەرگریكاری یانەی ئۆگسبۆرگی ئەڵمانی یەكلایی دەكاتەوە.

ئەمەو لەبارەی جۆری رێككەوتنەكە ، رۆژنامەی میرەر نوسیویەتی: كلافان بۆ ماوەی دوو وەرز یاری بۆ لیڤەرپوول دەكات ئەویش لەبەرامبەر (5) ملیۆن جونەیهی ئیسترلینی.

كلافن تەمەنی (30) ساڵە و كاپتنی هەڵبژاردەی ئیستوانیایە و زیاتر لە (100) یاری نێودەوڵەتی ئەنجامداوە و چوار وەرزی تەواو یاری بۆ ئۆگسبۆرگ ئەنجامدا.


hamataqana


Top