هێرشبەرەكەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لەگەڵ بەرسێلۆنا گەیشتە رێككەوتن

هێرشبەرەكەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لەگەڵ بەرسێلۆنا گەیشتە رێككەوتن
یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بەشێوەیەكی نیمچە فەرمی بۆندێكی لەگەڵ لوسیانۆ ڤیتۆی هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید واژۆكرد.

رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: ماڵپەری ویكیپیدیای جیهانی (لوسیانۆ ڤیتۆ)ی یاریزانی ئێستای ئەتلەتیكۆ مەدریدی وەك یاریزانی نوێی یانەی بەرشلۆنە ناساندووە.

رۆژنامە ئیسپانییەكە دەڵێت : " گفتوگۆی نێوان بەرشلۆنە و ئەتلەتیكۆ مەدرید لەدواین قۆناغەكانیەتی، بەهۆی ئەم هەواڵەی ماڵپەری ویكپیدیا، زۆربەی رۆژنامەكانی ئیسپانیا پێیان وایە بۆندەكە بۆتە فەرمی و تەنها كاتی راگەیاندنی دیاری نەكراوە.

بە گواستنەوەی ئەم یاریزانە ، بەرشلۆنە چوارەم بۆند رادەگەینێت دوای (ساموێل ئۆمتیتی و دینیس سوارێز و لوكاس دین).


hamataqana


Top