بارسێلۆنا چاودێری یاریزانێكی یانەی سانتۆس دەكات لەسەر داوای نێیمار
ڕۆژنامەی (گڵۆبۆ ئیسپۆرتی) بڵاویکردووەتەوە، کە(ڕۆبەرت فیرناندێز)ی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنا لەسەر داوای نێیمار لە یاری سانتۆس و پۆنتی پریتە ئامادەی یارییەکە بووە، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێری (لۆکاس لیما) بکات، ڕۆژنامەکە ئاشکرای کرد کە لیما خوازیارە بۆ یانەیەکی ئەوروپی یاری بکات.
گرێبەستی لۆکاس لیما لەگەڵ یانەی سانتۆس تا وەرزی 2017 بەردەوام دەبێت، بەڵام یاریزانەکە ئامادەیە بۆ یانەیەکی ئەوروپی بە بڕە پارەیەکی باشتر لەگەڵ یانەیەکی گەورە یاری بکات.
hamataqana
