لە ناو گورگەكانی لیستەرسیتی دووەم گورگ نزیكە لە رۆیشتن
ڕۆژنامەی(گاردیان)ی ئینگلیزی، بڵاویکردووەتەوە، کە ڕیاز محرز داوای لە بەڕێوەبەری کارەکانی خۆی کردووە، کە دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ ئەو یانانەی خوازیارن گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکەن، بکاتەوە بە تایبەتی دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی لیستەر نەگەیشتە ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە.
ڕیاز محرز، کە تەمەنی 26 ساڵە لە ساڵی 2014 بە بڕی 500 هەزار یۆرۆ پەیوەندی بە گورگەکان کرد، گرێبەستەکەی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەی لیستەر سیتی تا ساڵی 2019 بەردەوام دەبێت، بەڵام لە ئێستەدا بەهۆی درەوشانەوەی ئەستێرەی ئەو یاریزانە نرخەکەی بۆ 35 ملیۆن یۆرۆ بەرز بووەتەوە.
hamataqana
