بۆ گەرانەوە بۆ ئەتلەتیكۆ كۆستا دەستی بە فێڵ كردن و دابەزینی ئاستی خۆی دەكات

بۆ گەرانەوە بۆ ئەتلەتیكۆ كۆستا دەستی بە فێڵ كردن و دابەزینی ئاستی خۆی دەكات
وا دیارە ڕۆژەکانی (دیگۆ کۆستا) لەگەڵ یانەی چێلسی لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە، بە تایبەتی دوای هەڵسو کەوتە سەیر و سەمەرەکانی یاریزانەکە بەم دواییە بۆ ئەوەی یانەکەی بێزار بکات و جارێکی دیکە بۆ یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بگەڕێتەوە.

لەم بارەیەوە کەناڵی (کوارترۆ)ی ئیسپانیا، ئاماژەی کردووە، کە دیگۆ کۆستا حەز دەکات بگەڕێتەوە بۆ یانەکە کۆنەکەی خۆی، بۆ ئەم مەبەستەش پەنای بردووەتە بەر فیڵ کردن، بۆ ئەوەی بەرپرسانی یانەی بلوز بێزار بکات و ڕێگەی بدەن بۆ یانەی ئاتلەتیکۆ بگەرێتەوە.

کەناڵەکە ئاشکرای کرد، کە کۆستا بە شێوەیەکی فەرمی داواکارییەکی پێشکەش بە کارگێری یانەی چێلسی لەندەنی کردووە، بۆ ئەوەی بۆ یانە ئیسپانییەکە بگەڕێتەوە، هەروەها یاریزانەکە لە دوایین یاری دۆستانەدا بەرانبەر ڕابید ڤییەنای نەمسا کێشەی لەگەڵ یاریزانێکی یانەی بەرانبەر دروست کر، بۆ ئەوەی فشاری زیاتر بۆ سەر یانەی چێلسی دروست بکات.

ئاشکرایە، کە کۆستا کە بەڕەگەز بەڕازیلی یە و هەڵگری ڕەگەزنامەی ئیسپانیایە، پار ساڵ بەهۆی دابەزینی ئاستی نەیتوانی پێگەیەکی سەرەکی لە یانەی چێلسی زامن بکات، سەرەڕای ئەوەش یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید گڵۆپی سەوزی بۆ گەڕانەوەی لەگەڵ گروپەکەی ڕاهێنەر دیگۆ سیمیۆنی بۆ داگیرساندووە.


hamataqana
Top