کاپێلۆ بۆ راهێنەرایەتیكردنی ئینتەر دەگەرێتەوە بۆ ئیتاڵیا
ئەمرۆ رۆژنامەی ”لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”ـی ئیتاڵیا ئاشکرای کرد، بەرپرسانی ئینتەر میلان پەیوەندییان بە فابیۆ کاپێلۆی راھێنەری پێشووی یانەکانی یوڤێنتوس و رۆما کردووە، بۆ ئەوەی وەرزی داھاتوو ئەرکی راھێنەرایەتی یانەکەیان بگرێتە دەست، بەڵام تا ئەم کاتە راھێنەری ئیتاڵی وەڵامی نێراتزۆری نەداوەتەوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە، پێدەچێت کاپێلۆ بەم داوایە رازی ببێت، چونکە لە ماوەی رابردوو رایگەیاندبوو دەیەوێت لە ووڵاتەکەی دەست بە پیشەکەی بکاتەوە.
hamataqana
