بێشیکتاش رەفزێكی لە لایەن بەرگریكارێكی بەرشەلۆنەوە بۆهات
سەرچاوەکانی تورکیا بڵاوییان کردەوە، بەرپرسانی بێشیکتاشی ووڵاتەکەیان بە مەبەستی بە ھێز کردنی ریزەکانی یانەکەیان، لە پێناو بەدەستھێنانی ئەنجامی باش لە چامپیۆنز لیگی وەرزی داھاتوو، چەند یاریزانێکیان کردۆتەوە ئامانج، یەکێک لەوانەش جێریمی ماتیۆی بەرگریکاری بارسێلۆنا، بەڵام ئەو بەرگریکارە فەرەنسیە ئامادەنیە ریزەکانی یانەی کەتەلۆنی جێبێلێت.
بەرپرسانی بارسێلۆنا لە نێوان ماتیۆ و ڤێرمایلن دەستبەرداری یەکێکیان دەبن، بۆیە بە گەیشتنی ئۆفەرێکی بە نرخ، ئەو یاریزانانە ناچارن ئەو یانەیە جێبێلن.
hamataqana
