بە فەرمی ... وادەی دووركەوتنەوەكەی رۆبن لە یاریگاكان راگەیاندرا

بە فەرمی ... وادەی دووركەوتنەوەكەی رۆبن لە یاریگاكان راگەیاندرا
ئاریێن رۆبن، یاریزانی ھۆلەندی و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، لە یەکەم یاری ئامادەکاری ئەم وەرزەی یانەكەی تووشی پێکان بوو، بۆیە ئەم یاریزانە پێویستی بە شەش ھەفتە ھەیەبۆ ئەوەی بگەرێتەوە یاریگاكان.

پێگەی فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، رۆبن دوای سەردانی کردنی پزیشکی یانەكە، پشکنینی بۆی ئەنجامدارا و لەو پشکنینانەدا دەرکەوتووە، یاریزانی ھۆلەندی پێویستی بە شەش ھەفتە پشوودان ھەیە، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لە پێکان رزگاری ببێت.

رۆبن وەرزەکانی رابردووش، بە ھۆی پەتای پێکانەوە نەیتوانی لە چەندین یاری یانەکەی بەشداری بکات، بۆیە ئەم وەرزەش بە پێکانەوە دەست بە وەرزی نوێ دەکات.


hamataqana
Top