بە (10) خولەك مۆرینهۆ ئەستێرەیەكی نوێی لەناو یانەكەیدا دۆزیەوە

بە (10) خولەك مۆرینهۆ ئەستێرەیەكی نوێی لەناو یانەكەیدا دۆزیەوە
خۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی و راهێنەری نوێی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی ستایشی ئاستی یاریزانەكانی كرد و ئەستێرەیەكی نوێی دۆزییەوە.

مۆرینهۆ لەدوای بردنەوەی یارییەكەیان بەرامبەر یانەی وێگان ئەتلەتیك بە ئەنجامی (2 – 0) ستایشی ئاستی یاریزانەكانی كرد ووتی: ئێمە لەكاركردن بەردەوامین و دەمانەوێت بەباشترین شێوە خۆمان ئامادەبكەین، یاریزانەكانیش لەیەكەم یاری زۆر بەباشی دەركەوتین.

مۆو لەبارەی ئاستی ئەستێرە لاوە نوێیەكەی (ئەكسیل توانزیبی) ووتی: لەوانەیە ئەم ئەستێرەیە 90 خولەك بەشداری بكات ، هەرچەند من پێم وایە ئەو تەنها یەك خولەكیش بەشداری بكات بەسە.

مۆرینهۆ دەڵێت: ئەكسیل ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد، راستە ئەو (10) خولەك بەشداری كرد، بەڵام توانی ئەستێرەبوونی خۆی دووپات بكاتەوە.


hamataqana
Top