کۆنتی: شین پۆشەكان بۆ چامپیپۆنز لیگ دەگەڕێنمەوە
لەنوێترین چاوپێکەوتنیدا کۆنتی وتی: “من دەزانم چێڵسی لە کاتێکی ناخۆش و ڕوخاودایە، هیوادارم ئەو شکستەی وەرزی رابردوو ببێتە مایەی بەهێزی و بتوانین لەم وەرزەدا ئاستێکی باش پێشکەش بکەین”.
کۆنتی وتیشی: “وەرزی ڕابردوو زۆر ناخۆشبوو بۆ چێڵسی چونکە لە پلەی 10یەمدا کۆتاییان بە پرێمەرلیگ هێنا، ئەو پلەیە هەرگیز شایەنی شین پۆشەکان نیە”.
لەکۆتاییدا کۆنتی ڕایگەیاند، یانەی چێڵسی دەبێت بەردەوام لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یاریی بکات، فشار کێشە بۆ من دروست ناکات، من لەدایکبووم بۆ ئەوەی لەگەڵ فشاردا بژیم، هیچ ڕێگایەک جگە لە بردنەوە نازانم، دەجەنگین بۆ ئەوەی نازناوی پرێمەرلیگ بەدەست بهێنین و بگەڕێنەوە بۆ چامپیۆنز لیگ.
hamataqana
