مێرنگی ئامادەكاری دەكات بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕۆناڵدۆ تا 2020
لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی (کونفیدۆ نسیال)ی ئیسپانیا ئاماژەی کردووە، کە بەرپرسانی یانەی شاهانە کۆتایی ئەم مانگە لەگەڵ ڕۆناڵدۆ کۆدەبنەوە، بۆ ئەوەی لەسەر داواکارییە داراییەکان گفت و گۆ بکەن، تاکو گرێبەستەکە کە لە 2018 کۆتایی دێت، تا 2020 یان 2021 درێژ بکرێتەوە”.
ماوەی ڕابردوو، میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کرد، کە لە دیداری ڕۆناڵدۆ و پیڕێز-ی سەرۆکی یانەی شاهانە، ڕۆناڵدۆ بە سەرۆکی یانەکەی گوتووە، کە خوازیارە هەر لەیانەی ڕیاڵ بمێنێتەوە، هەروەها بە گوێرەی هەواڵەکان مووچەی ساڵانەی یاریزانەکە، لە 20 ملیۆن یۆرۆ کەمتر نابیت.
hamataqana
