یونایتد نزیكە لە ڕازیکردنی ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید

یونایتد نزیكە لە ڕازیکردنی ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید
بەپێی ڕۆژنامەیەکی ئیسپانیا، یانەی مانچیستەر یۆنایتد لە بەدەستهێنانی تواناکانی (جێیمس ڕۆدریگێز)ی یاریزانی یانەی شاهانە زۆر نزیک بووەتەوە.

ڕۆژنامەی (ماڕکا) ئاشکرای کردووە، کە یانەی مانچێتەر یۆنایتد لە هەموو یانەکانی دیکە نزیکترە بۆ ئەوەی بتوانێت ڕەزامەندی یاریزان (جێیمس رۆدریگێز) بەدەست بهێنێت، ماڕکا ئاماژەی کردووە، کە یانەکانی پاریس سان جێرمان، مانچێستەر یۆنایتد و یۆڤێنتۆس بایەخێکی زۆر بەو یاریزانە دەدەن، بەڵام یانەی ڕیاڵ مەدرید گوێ لە هیچ قسەیەک ناگرێت کە باسی کەمتر لە 80 ملیۆن یۆرۆی تێدا بکرێت.

ئاشکرایە، کە بە هۆی وەرنەگرتنی متمانەی (زێنەدین زێدان)ی راهێنەری ڕیال مەدرید و دانیشتنی بەردەوامی لەسەر کورسی یەدەگ، خامیس ڕۆدریگێز خوازیارە بۆ یانەیەکی دیکەی گەورەی ئەوروپا یاری بکات.


hamataqana
Top