لە راپۆرتێكی ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی ... مێسی 10 نازناوی لە ڕۆناڵدۆ زیاتر بەدەست هێناوە

لە راپۆرتێكی ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی ... مێسی 10 نازناوی لە ڕۆناڵدۆ زیاتر بەدەست هێناوە
ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی بڵاویکردووتەوە کە وێرای ئەوەی مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی لە کۆپا ئەمەریکا بەرانبەر چیلی شکستی خوارد، بەڵام ئەو یاریزانە تا ئێستا 10 نازناوی زیاتر لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەستەبەرکردووە.

ڕۆژنامەی (دەیلی مێل) ی ئینگلیزی لە راپۆرتێکی تایبەتدا ئاماژەی بە ژمارەی دەستکەوتەکانی هەردوو ئەستێرە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لۆنێل مێسی لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان لەگەڵ نازناوە تاک کەسییەکان کردووە، تێیدا دەرکەوتووە کە مێسی 30 نازناوی بە دەسەتهێناوە، لەبەرانبەردا کریستیانۆ 20 نازناوی بە دەست هێناوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە مێسی سەرجەم نازناوەکانی و خەڵاتەکانی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا بە دەست هێناوە هەروەها خاوەن پێنج خەڵاتی بالۆن دۆرە، بەڵام دۆن کریستیانۆ نازناوەکانی لەگەڵ یانەکانی مانچێستەر یۆنایتد و یانەی ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی پورتوگال بووە، جگە لەوەش 3 خەڵاتی بالۆن دۆری بەدەست هێناوە.

مێسی 8 نازناوی لالیگای دەستەبەر کردووە، ڕۆنالدۆ 4 نازناوی پریمەر لیگ و لالیگای لەگەڵ مانچێستەر یۆنایتد و ڕیال مەدرید بەدەست هێناوە.
هەروەها میسی 10 جار جامی سوپەری ئیسپانیا و جامی شای دەستەبەر کردووە، لە بەرانبەدا رۆناڵدۆ 7 نازناوی هەیە.

لە چامپیۆنزلیگدا، مێسی خاوەن چوار نازناوە، ڕۆناڵدۆ لەگەڵ هەردوو یانەی مانچێستەر یۆنایتد و ریاڵ مەدرید 3 چامپیۆنزلیگی هەیە.

لە مۆندیالی یانەکان، میسی 3 نازناوی لەگەڵ بارسێلۆنا هەبووە، ڕۆناڵدۆش دوو نازناوی لەگەڵ مان یۆنایتد و ڕیاڵ مەدرید هەیە.

لەسەر ئاستی هەلبژاردەکان ڕۆناڵدۆ یەک نازناوی لەگەڵ پورتوگال بەدەست هێناوە، بەڵام مێسی لەگەڵ تاگنۆ بەخت یاروەری نەبووە و تا ئێستا بێ نازناو ماوەتەوە.

لە بالۆن دۆریش واتە باشترین یاریزانی جیهان، مێسی خاوەن پێنج تۆپی زێڕینە لەبەرانبەردا رۆنالدۆ سێ تۆپی زێڕینی بەدەست هێناوە.


hamataqana
Top