ڕۆناڵدۆ ئۆتۆمبێلەکی بوگاتی كری

ڕۆناڵدۆ ئۆتۆمبێلەکی بوگاتی كری
بەبۆنەی بەدەست هێنانی جامی هەڵبژاردەکانی ئەوروپا لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال، کریستیانۆ ڕۆنالدۆ ئەستێرەی یانەی شاهانە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (بوگاتی) گرانبەهای بە بڕی یەک ملیۆن 700 هەزار جونەیهی ئیستەرلینی کڕی.

لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی (میترۆ)ی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، کە ڕۆناڵدۆ ئە ئۆتۆمبیلە گرانبەهایەی بە بۆنەی بردنەوەی هەڵبژاردەی پورتوگال کڕیوە و ئێستاش لەگەڵ کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی دیکەی گرانبەها لە شوێنی پارکینگی ئۆتۆمبێلەکانی خۆی لە ماڵەکەی هەڵگیراوە، ڕۆناڵدۆ لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئنێستەگرام وێنەی ئۆتۆمبێلەکەی پۆست کردووە، کە خێراییەکەی بە 420 کلم لە یەک سەعاتدا هەژمار دەکرێت.

لە ئێستدا ڕۆناڵدۆ لە نێو یەختە تایبەتەکەی لە کەنارەکانی (ئیبیزا) پشووی هاوینە لەگەڵ خانەوادەکەی بەسەر دەبات.

hamataqana
Top