بارسێلۆنا لەسەر بارودۆخی یاریزانەکانی لە تورکیا هاتە دەنگ
کەمێک پێش ئێستا یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند کە حالی هەرسێ یاریزانی یانەکەی کە میسی و ئنێستا و ئاردا توورانە لەباشیدایە کە وابڕیاربوو لە یاریە دۆستانەکەدا بەشداری بکەن چونکە میسی و ئنێستا پێش ئەوەی سەفەربکەن بۆ تورکیا پاشگەزبوونەتەوە لە بڕیارەکە و ئاردا توورانیش لە حالێكی باشدایە و دوورە لە شەڕوئاژەوەکانی نێو تورکیا.
هەروەها بارسێلۆنا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بە زووترین کات هەر سێ یاریزانی پێشووی یانەکە کە پۆیۆل و دیکۆ و ئەبیدالە بگەڕێنیتەوە بۆ ئیسپانیا کە ئەوانیش لە ئێستادا لەنێو تورکیادان.
hamataqana
