به‌په‌له ... لیۆنێل مێسی پاشگه‌زبووه‌وه له یارییه دۆستانەكە
وابڕیاربوو ئەمرۆ یارییه‌کی دۆستانه بۆ ژماره‌یه‌کی زۆر له ئه‌ستێره‌کانی تۆپی پێ به‌ڕێوه‌بچێت که له‌لایه‌ن ساموێل ئیتۆوه رێکخرابوو. به‌ڵام کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی کت‌وپڕ تورکیای گرته‌وه و ئه‌سته‌مه ئه‌و یارییه به‌ڕێوه‌بچێت.
له ئێستادا هه‌ریه‌که له کارلێس پویۆڵ و دیکۆ و ئه‌بیداڵ و ئێدین هه‌زارد له‌و وڵاته‌دا گیریان خواردووه، به‌ڵام لیۆنێل مێسی پێش گه‌یشتنی به‌و وڵاته هه‌واڵی کوده‌تاکه بڵاوبووه‌وه و گه‌شته‌که‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئه‌و یارییه ده‌بووه یه‌که‌م ده‌رکه‌وتنی مێسی له یاریگاکان دوای دۆڕانه‌که‌ی کۆپا ئه‌میریکا.
hamataqana
