له‌ چین رامیرێز چوار یاری سڕکرا

له‌ چین رامیرێز چوار یاری سڕکرا
یه‌کێتی تۆپی پێی چین رامیرێزی ناوه‌ڕاستکاری پێشووی یانه‌ی چێلسی بۆ چوار یاری سڕکرد.

رامیرێز یه‌کێک بوو له‌و یاریزانه‌ به‌ڕازیلیانه‌ی به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌کی زۆر روویکرده‌ خولی چینی . له‌ یارییه‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا یانه‌ی چیانگسۆ شورتان تووشی شکست هات و هه‌نگاوێکی دیکه‌ له‌ ناسناوه‌که‌ دوورکه‌وته‌وه‌ .

له‌ کۆتایی یارییه‌که‌دا رامیرێز په‌لاماری ناوبژیوانی دا و ستافی راهێنه‌ران دووریان خسته‌وه‌ ئه‌مڕۆش به‌ چوار یاری سڕکردن و سزای دارایی ٢٦٠٠ دۆلار وه‌ڵام درایه‌وه‌.

چیانگسۆ به‌ ١٣ یاری پێش کۆتایی خوله‌که‌ له‌ پله‌ی دووهه‌م دایه‌ به‌ جیاوازی ١٠ خاڵ له‌گه‌ڵ گوانگژۆ ئێڤه‌رگراند.


hamataqana
Top