خشتەی سەرجەم یاریەکانی جامی جیهانی یانەکان بزانە

خشتەی سەرجەم یاریەکانی جامی جیهانی یانەکان بزانە
بڕیارە لە سەرەتاکانی مانگی دوانزەی ئەمساڵ 13 هەمین پاڵەوانێتی جامی جیهانی یانەکان لە وڵاتی یابان ئەمجامبدرێت کە تێیدا یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی وەکو پاڵەوانی چامپیۆنسلیگ بەشداری دەکات.

یەکەم یاری پاڵەوانێتیەکە رۆژی 8/12 دەست پێدەکات تێێدا یانەی میوان ڕووبەڕووی ئۆکلاندستی دەبێتەوە کە پاڵەوانی ئۆقیانوسیایە.

لە 11 ی هەمان مانگ دوو یاری دیکەش دەکرێت لەنێوان پاڵەوانەکانی ئاسیا و ئەفریقا و کۆنکاکاف و براوەی یەکەم یاری پاڵەوانێتیەکە، دوو براوەی ئەم یاریانەش دەگەن بە قۆناغی پێش کۆتایی و بەرامبەر یانەکانی ڕیاڵ مەدرید پاڵەوانی ئەوروپا و پاڵەوانی کوپالیبەرتادۆرێس کەتائێستا ئاشکرانەبووە یاری دەکەن لە بەرواری 14 و 15 ی هەمان مانگ و یاری کۆتایش لە 18 ی مانگ لە یاریگای یۆکۆهاما ئەنجامدەدرێت.


hamataqana
Top