کوڕەکانی زیزۆ چاویان لە تیپی یەکەمی مێرەنگییە
دوای ئەوەی زێنەدین زێدانی ڕاھێنەری یەکەمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوای ئەوەی توانی نازناوی جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بەدەستھێنا ئێستا لەل ھەوڵی ئەوەیە تیپەکەی بەھێز بکات و لەئێستاشدا زیزۆ گرنگی زۆر بە نەوەکانی خۆی دەدات بۆ ئەوەی لە داھاتوو بیانگوازێتەوە تیپی یەکەمی یانەکەی ھەردوو کورەکەی لۆکای گۆڵپارێز و ئینزۆی یاریزان بە ئاستی خۆیان سەریان دێخن بۆ تیپەکانی دووەم و یەکەم، ھەرچەندە ھەردوو یاریزان لە تیپی ریال مەدریدن لە تیپی تازە پێگەیشتوانن و ئینزۆی یاریزان سەرخراوە بۆ تیپی دووەمی یانەکە و مەشقەکانیشی دەست پێکردووە کە لە رووی یاری کردن زۆر لە باوکی دەچێت، لۆکاش ھەموو ھەوالێکی خۆی داوە ببێتە گۆڵپارێزی یەکەمی تیپەکەی پایتەختی ئیسپانیا ، زێدانیش بە ھەموو ھێزی خۆی پشتگیری ھەردوو کۆرەکەی دەکات بۆ ئەوەی لە داھاتوو بچێتە ریزی یەکەمی یانەکە.
کارزان کانەبی
