میسی چاوی کۆمەلێک یانەی لەسەرە
دوای ئەوەی دادگای ئیسپانی واز لە میسی و باوکی ناھێنێت بەھۆی خۆدزینەوەی لە پێدانی باج بۆیە میسی تاڕادەیەک نیگەران بووە لەم ھەڵمەتی دادگای ئیسپانیا کە لەدژی ئەو کراوە و ئێستا دادگا بڕیاری داوە ھیچ کارێک بۆ میسی ئەنجام نەدرێت بۆ ئەوەی کارئاسانی بۆ بکرێت لە پێنەدانی باج بۆیە چەند یانەیەک دەیانەوێ ئەم ھەلە بقۆزنەوە بۆ ئەوەی کار لەسەر ھێنانی بۆ خولەکانی تری ئەوروپی بکەن، ھەرچەندە میسی لە ماوەی ڕابردوو رۆلی گەورەی گێراوە لە بەدەستھێنانی چەندین نازناو بۆ یانەی بارسابەڵام لە ئێستا بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە، میسی لە ساڵی ٢٠٠٤وە لە قەلای بلوگراناییە چەندین نازناوی بالۆن دۆری بەدەستھێناوە ئێستاش ھەریەک لە یانەکانی ریال مەدریدی ئیسپانی وبایرن میونخ و چێلسی لە ھەوڵی ئەوەن کە بڕە پارەیەکی زۆر بۆ ئەم یاریزانە دابین بکەن و یانەکان ئامادەن بڕی ٢٥٠ملیۆ یۆرۆ بدەن و گرێبەستی میسیش تاکو کۆتایی ساڵی ٢٠١٨یە ، بەڵام تاکو ئێستا میسی ھیچ روون کردنەوەیەکی نەداوە لەسەر چارەنووسی خۆی .
کارزان کانەبی
