خانمە پیرەكە له‌گه‌ڵ هیگواین گه‌یشته رێكه‌وتن
به‌گوێره‌ى هه‌مان سه‌رچاوه یانه‌ى یۆفانتۆس له‌گه‌ڵ هیگواین گه‌یشته رێكه‌وتن بۆئه‌وه‌ى گۆلكارهكهى ناپۆلى په‌یوه‌ندى بكات به‌یانه‌ى بیناكۆنێرى بۆماوه‌ى چوار ساڵ و به‌موچه‌ى سالاَنه (7)ملیۆن یۆرۆ.
پێش بینى ده‌كرێت له چه‌ند رۆژى كه‌مى داهاتوو یۆفانتۆس راسته‌و خۆ بچێته نێو گفت و گۆكان له‌گه‌ڵ ناپۆلى به‌ئامانجى كه‌م كردنه‌وه‌ى نرخى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گرێبهستهكهیهتى (94)ملیۆن یۆرۆ یه ،وه سه‌رۆكى ناپۆلى رازى بكات و له هه‌مان كاتدا چاوى یانه‌كانى بایره‌ن میونخ و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و ئه‌رسناڵ له سه‌ر هیگواین دوربخاته‌وه.
چاوه‌روان ده‌كرێت یۆفانۆتس ناوى چه‌ند یاریزانێك له‌وانه پێرێرا و روجانى بخاته به‌رده‌م ده‌سته‌ى كارگێرى ناپۆلى له‌گه‌ڵ برێك پاره بۆئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى كارگێرى ناپۆلى رازى بكات ، له هه‌مان كاتدا یانه‌كه‌ى باشورى ئیتاڵیا گرنگى به‌تواناكانى رۆبێرتۆ پێرێرا ده‌دات و ده‌سته‌واره‌یه‌كى فه‌رمیان پێشكه‌ش بهیۆفانتۆس كردووه.
hamataqana
