جێراد لێدوانێكی دڵخۆشكەر دەدات
جیرارد کە وازی لە یاریی نێودەوڵەتی هێناوە، قسەی لەسەر هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرد دوای سەرنەکەوتنی بۆ قۆناخی هەشتی یۆرۆی ئەمساڵ و دەستلەکارکێشانەوەی رۆی هۆدسۆنی راهێنەر لە مەشقدانی هەڵبژاردەکە.
جیرارد گوتی "یاریزانانی هەڵبژاردەکە ئاستی راستەقینەی خۆیان پێشان نەدا و هێزی خۆیان دەرنەخست لە پاڵەوانیەتییەکەدا".
جیرارد، کە ماوەی چەند ساڵێکە لە خولی ئەمریکا یاریدەکات، دووپاتیکردەوە بەدەستنیشانکردنی راهێنەری نوێ بۆ هەڵبژاردەکە، دۆخی هەڵبژاردەکە باش دەبێت و زەردەخەنە دەگەڕێتەوە سەر لێوی هاندەران.
hamataqana
