دواجار هێرشبەرەكەی ئەتلەتیكۆ مەدرید رەزامەندی نیشاندا بچێتە ریزی بەرشەلۆنەوە
رۆژنامەی (موندو دیپۆرتیفۆ)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە : لوسیانو ڤیتۆی ئەرجەنتینی و یاریزانە تەمەن (23) ساڵانەكەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بۆتە خواست یانەی بەرشلۆنە و هەردوولاش گەیشتوونەتە رێككەوتنی سەرەتایی.
ئەو سەرچاوەیە روونیشی كردەوە : بەرشلۆنە گڵۆپی سەوزی لەلایەن یاریزانەكەوە بۆ پێكراوە و ئەگەر هەیە ئەم ڤیتۆ بكاتە بۆندی چوارەمی ئەم هاوینە.
یانەی بەرشلۆنە بۆ پتەوكردنی ریزەكانی هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەستێرە لاوەكان دەدات و بەدوای هێرشبەرێكیش دەگەرێت بتوانێت شوێنگرەوەیەكی باشی سێ هێرشبەرەكەی خۆی بێت لەكاتی پشوو پێدانیان یان بەشداری نەكردنیان لە یارییەكانی وەرزی داهاتوو.
hamataqana
