بۆ كارێكی خێرخوازی ئەردۆگان یاریەكی دۆستانە لەگەڵ یاریزانە بەناوبانگەكان ئەنجام دەدات
بڕیارە شەممەی داهاتوو 16/7/2016 لە كاتژمێر 8:45 خولەكی شەو لە یارەیكی دۆستانە لە وڵاتی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە یاریەكی دۆستانە هاوشان لەگەڵ چەند یاریزانكی بەناوبانگ ئەنجام بدات.
یاریە دۆستانەكە ئامانج لێی ئاشتی و خۆشەویستی و كۆكردنەوەی داهاتە بۆ كارە خێرخوازیەكان.
ئەو یاریزانانەی بەشداری دەكەن بریتین لە هەریەكە (تۆتی ، میسی ، سوارێز ، كەریم بنزیما ، نەیمار ، مەڕادۆنا ، ئۆكاشا ، دیمبابا ، ئیدن هازارد ، كۆلۆتۆرێ ، ئاردا تۆران ، مایكڵ ئیسیان ، دیدیە درۆگبا ، بێر ئۆبامیانگ ، خافی هێرناندێز ، مارسێل دیسایی ، لەگەڵ چەند یاریزانێكیتریش.
هەروەها هەردوو راهێنەری بەناوبانگی وەرزشی فابیۆ كاپیلۆو خۆزێ مۆرینهۆ دوو تیپەكە ئامادەدەكەن و لەلایەن ساموێل ئیتۆوە سەرپەرشتی یاریەكە دەكرێت.
hamataqana
