رۆناڵدۆ بریارێكى سه‌رۆكى ریال مەدرید ئاشكرا ده‌كات
رۆژنامه‌ى مۆندۆ دیبه‌رتیڤۆى كه‌تالۆنى ئاشكراى كردووه سه‌رۆكى ریال مه‌درید فلۆرهنتیۆن پێرێز نامه‌یه‌كى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى هه‌ردوو یاریزانى پرتوگالى رۆناڵدۆ و پیپى كردوه به‌بۆنه‌ى به‌ده‌ست هێنانى نازناوى جامى نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌وروپا.
رۆژنامه‌كه دووپاتى كردۆته‌وه رۆناڵدۆ سوپاسى سه‌رۆكى یانه‌ى ریال مه‌دریدى كردووه و نامه‌یه‌كى پێش یاریه‌كانى یۆرۆى بیر هێناوه‌ته‌وه پىَ راگه‌یاندووه پیرێز حه‌ز ده‌كات له ریال مه‌درید واز له یارى كردن بهێنێت.
له كۆتایدا رۆژنامه‌كه نوسیویهتى نوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى رۆناڵدۆ له‌سه‌ر رێگاى راست هه‌نگاو ده‌نێت ، یانه‌ى ریال مه‌درید تاوه‌كو (2020)گرێبه‌سته‌كه‌ى نوێده‌كاته‌وه ،ئه‌وكات ته‌مه‌نى كریستیانۆ ده‌بێته (35)ساڵ و كاتێكى گونجاوه بۆئه‌وه‌ى واز له یارى كردن بهێنێت.
hamataqana
