ئەستێرەكەی ئیتاڵیا و یانەی سەندەرلاندی ئینگلیزی پەیوەندی بە ناپۆلیەوە كرد

ئەستێرەكەی ئیتاڵیا و یانەی سەندەرلاندی ئینگلیزی پەیوەندی بە ناپۆلیەوە كرد
ئیمانوێلی جیاكیرینی ئەستێرەی یانەی سەندەرلاندی ئینگلیزی بەشێوەیەكی فەرمی پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی كرد.

ماڵپەری (سكای سپۆرت)ی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە ، بەرپرسانی هەردوو یانەی سەندەرلاند و ناپۆلی گەیشتنە رێككەوتنی كۆتایی لەبارەی چوونی (جیاكیرینی) بۆ یاریگای سان پاولۆ.

لەبارەی نرخی یاریزاكە ، ئەم سەرچاوەیە روونی كردۆتەوە : جیاكیرینی بەبڕی (1.5) ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی سێ وەرز پەیوەندی بە یانەی ناپۆلی كرد.

ئەو ئەستێرە ئیتاڵییە لەیارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و وەرزی رابردووش لەگەڵ یانەی بۆلۆنیا رۆڵێكی گرینگی گێرا و هاوكارێكی باشی تیپەكەی بوو.


hamataqana
Top