تۆتنهام نزیكە لە گرێبەست كردن لەگەل یاریزانێكی بەرشەلۆنە
ماوریسیو پۆكیتینۆ راهێنەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی داوای لە ئیدارەی یانەكەی كردووە بۆندێك لەگەڵ (كریستیان تیلو) یاریزانی یانەی بەرشلۆنە واژۆ بكەن.
تیلۆ یاریزانی بەرشلۆنەیە بەڵام لەماوەی دوو وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاری بۆ هەردوو یانەی پۆرتۆ و فیۆرەنتینا كردووە.
رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاوی كردەوە تۆتنهام گەیشتۆتە رێككەوتن لەگەڵ ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە بەڵام بڕی ئەو پارەیان ئاشكرا نەكردووە كە لەلایەن یانە ئینگلیزییەكە دەدرێتە بارسا.
hamataqana
