دۆرتمۆند شۆرش بەرپا دەکات لە ئەڵمانیا
دوای ئەوەی یانەی برۆسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە وەرزی ئەمساڵ دەستبەرداری ھەریەک لە یاریزانان گۆندگان و ھملیس و میختیاریان بوو لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لەم یاریزانانە بڕی ١٠٠ملیۆن یۆرۆی دەستکەوت، لێرەوە تیپە ئەڵمانیەکە دەیەوێـت شوۆرشێک لە خولی ئەڵمانیا بەرپا بکات بۆ ھێنانی ژمارەیەک لە یاریزانان و دابین کردنی بڕە پارەیەکی باش بۆ ھێنانی یاریزان و بەھێزکردنی ریزی پێکھاتەی یانەکەی، رۆژنامەی کیگری ئەڵمانیش ئەوەی ئاشکرا کردووە کە دۆرتمۆند بەنیازی ھێنانی چەندین یاریزانی ئەستێرەیە بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئەم یاریزانانە، دوای ئەوەی شۆرلەی ڕازی کردوو بۆ ریزی تیپەکەی لە ئێستادا تۆماس توخیل لە ھەولی ھێنانی یاریزانی ترە بۆ تیپەکەی ، رۆژنامەکانی کیگر و بێلد ئەوەیان ئاشکرا کردوە کە شۆرلە دێتە ریزی یانەکە و جگە لەم یاریزانەش کەریم بلعەرەبیش لە رێگایە بۆ ھاتنی بۆ ریزی یانەی زەرد پۆشەکە لەبەرامبەر ٣٦ملیۆن یۆرۆ ھەرچەندە ئیدارەی یاەی لیڤەرکوزن ئەوەی ڕەت کردۆتەوە بل عەرەبی بچێتە ھیچ یانەیەک ھەرچەندە توتنھام و لیڤەرپوو و بایرن ھەولێیان بۆ داوە، رۆژنامەی بێلد ئەوەشی ئاشکرا کردوە ماریۆ گۆتزە لە رێگایە بۆ مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ یانەی دۆرتمۆند بە مەرجی دەستبەرداربوونی یانەی باڤاری لەم یاریزانەو ھێنانی یاریزانی یانەی ریال مەدرید و ھەڵبژاردەی کرواتیا کۆڤاسیتش ی تەمەن ٢٢ساڵ کە یانەی دۆرتمۆند ئامادەیە بڕی ٢٥ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی مێرەنگی بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە جگە لەم یاریزانانەش یانەی دۆرتمۆند دەیەوێت ڤیستیڤالی گواستنەوەی یاریزانان ئەنجام بدات بە ھێنانی ھەریەک لە یاریزانان عوسمان دیمبیلی و ئیمری و مور و میرینۆ و پاترا بۆ ریزی یانەکەیان.
کارزان کانەبی
