بن عەتیە چووە یۆڤی

بن عەتیە چووە یۆڤی
بن عەتیە چووە یۆڤی
ھەردوو یانەی یۆڤناتۆسی ئیتالی و بایرن میونخی ئەڵمانی گەیشتونەتە رێکەوتن بۆ ئەوەی یاریزان مەھدی بن عەتیەی یاریزانی مەغریبی بگوازنەوە ریزی تیپەکەیان، پێگەی سکای سپۆرتی ئیتالی ئەوەی ئاشکرا کردوە کە ھەردوو بەرپرسانی کارگێڕی یانەی خانمە پیرەکە و باڤارییەکان گەیشتونەتە رێکەوتن لەسەر گواستنەوەی ئەم یاریزانە بۆ ریزی یانە ئیتالیەکە، ھەرچەندە یانەی میلانی ئیتالی گرنگی زۆری بە گواستنەوەی ئەم یاریزانە دەدات، بەڵام دواجار یۆڤی دەستپێشخەربوو لەم کارە، چوونی بن عەتییە بۆ یانەی خانمە پیرەکە بە شێوەی خواستنە و گرێبەستەکەی بە ٢٠ملیۆن یۆرۆیە بە نزیکەیی ، پێشووتریش مەھدی بۆ ھەریەک لە یانەکانی رۆما و ئۆدەنیزی یاری کردووە دواتر رووی لە یانەی باڤاری کردووە و لەویش ئەنجامی باشی بەدەستھێناوە.
کارزان کانەبی
Top