ریال مەدرید ماتیای دەوێت
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی چاوی لەسەر یاریزانێکی یانەی میلان چڕ کردۆتەوە بە ئامانجی فڕاندنی بۆ ریزی یانەکەییان، رۆژنامەکانیی ئیسپانیاش ئەوەیان بلاو کردۆتەوە بەرپرسانی یانەی مێرنگی بە نیازی مۆرکردنی گرێبەستن لەگەڵ ماتیا دی تشیلیۆی یاریزانی یانەی ئەی سی میلانی ئیتالی و ھەڵبژاردەی ئیتالیا ، رۆژنامەی دیاریۆی ئیسپانی ئەوەی بلاو کردۆتەوە کەوا بەپرسانی یانەی شاھانە ھەوڵی زۆریان داوە بۆ ھێنانی ماتیا بۆ ئیسپانیا دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز لە وەزری ڕابردوو لە یاریگای سان سیرۆ و جامی یۆرۆی فەرەنسا ، جگە لە یانەی ریال مەدرید ھەریەک لە یانەکانی خانمە پیرەکە و ئەنتەر میلان و بارسیلۆنای ئیسپانی ھەوڵیان داوە ئەم یاریزانە ببەنە ریزی تیپەکەیان و مێرەنگی دەیەوێت کێبرکێ سەرجەم یانەکان بکات بۆ ھێنانی ئەم یاریزانە لاوە کە تازە تەمەنی ٢٣ساڵە.
کارزان کانەبی
