برایەتی یەكەم خالی لە چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەكی عێراق بە دەستهێنا

برایەتی یەكەم خالی لە چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەكی عێراق بە دەستهێنا
رۆژی چوارشەممە یارییەكانی جەولەی یەكەمی چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەكی عێراق لە شاری بەغداد دەستی پێكرد و یانەی برایەتی لە یەكەم یاری خۆیدا خاڵێكی بە دەستهێنا.
لە یاریگەی شەعب لە شاری بەغداد یانەی برایەتی رووبەرووی یانەی سەناعات كەهربائیە بووە و یارییەكەش بە ئەنجامی (1-1)گۆڵ یەكسانبوون تاكە گۆڵی برایەتی لە رێگەی یاریزان سەفین مەنسور لەسەرەتای گێمی دووەم تۆماركرا.
لە یارییەكی تردا هەردوو یانەی بەحری و حوسێن بە ئەنجامی گۆڵێك یەكسانبوون.
بەم ئەنجامە لە جەولەی یەكەم هەر چوار یانەی خاوەن یەك خال-ن و یارییەكانی جەولەی دووەم لە رۆژی شەممە ئەنجام دەدرێت بەمشێوەیە:
بەحری - برایەتی یاریگەی كەرخ
سەناعات كەهربائیە - حوسێن یاریگەی شەعب
یارییەكان كاتژمێر 5ی ئێوار ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
Top