عیسام حەمەد بووە راهێنەری یانەی زاخۆ

عیسام حەمەد بووە راهێنەری یانەی زاخۆ
ئەمرۆ چوارشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا بەفەرمی یانەی زاخۆ عیسام حەمەد-ی وەكو راهێنەری تیپی تۆپی پێی بەشداربوو لە خولی عێراق دەستنیشانكرد.
یانەی زاخۆ بەفەرمی ستافی راهێنەرانی بۆ وەرزی نوی خولی نایابی عێراق دەستنیشانكرد و عیسام حەمەد وەكو راهێنەر و ئەحمەد والی یاریدەدەری راهێنەر و جەمیل مەحمود راهێنەری گۆڵپارێز دەستنیشانكران.
عیسام حەمەد یەكێك بوو لە باشترین یاریزانەكانی عێراق لە هێڵی ناوەراست و یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق بووە و ماوەیەكی كورتە رووی لە بواری راهێنەرایەتی كردووە و ئەزموونی لە خولی نایابی عێراق هەیە و سەرپەرشتی چەند یانەیەكی كردووە لەوانە یانەی كەرخ.
رێبین رەمزی
Top