دهۆك میوانداری چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی عێراق دەكات
بۆ ئەم مەبەستە هەردوو یانەی زێرەڤانی و گازی باكوور بە باشی خۆیان ئامادەكردووە و چاویان لە بەدەستهێنانی نازناوی خولەكەیە، كە یەكەم جار خولێك لەسەر ئاستی كچان لە یاریگەی گەورە ئەنجام بدرێت.
یانەی زێرەڤانی گرێبەستی لەگەڵ سێ كچە یاریزانی پیشگەری ئێرانی و كچە یاریزانێكی سووری مۆركردووە بۆ ئەم خولە، لە بەرانبەردا یانەی گازی باكوور گرێبەستی لەگەڵ چەند ئەستێرەیەكی شاری هەولێر مۆركردووە بۆ ئەوەی ركابەری لەسەر بەدەستهێنانی خولەكە بكات، لە بەرانبەردا یانەی قوە جویە لە دوا ساتەكاندا گرێبەستی لەگەڵ هەر چوار كچە یاریزانی شاری دهۆك (رۆبینا گۆرگیس، بەهار محەمەد، خالیدە سەلیم، فێرجین گۆرگیس) مۆركرد بۆ ئەوەی لەم قۆناغەدا هاوكای یانەكە بن بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولەكە.
یارییەكانی چوار گۆشەی زێرین بەمشێوەیە:
رۆژی هەینی
زێرەڤانی - بلادی
رۆژی شەممە
گازی باكوور - قوە جویە
جێگەی باسە یارییەكان بەشێوازی خول بەیەك قۆناغ ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
