چێڵسی پێش پاریس كەوت و لەگەڵ لیستەر گەیشتە رێككەوتن

چێڵسی پێش پاریس كەوت و لەگەڵ لیستەر گەیشتە رێككەوتن
یانەی چێڵسی ئینگلیزی پێش یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی کەوت و سەرکەوتووبوو لە گفتۆگۆکانی لەگەڵ نگۆلۆ کانتی، ئەستێرەی هێلی ناوەڕاستی یانەی لیستەر سیتی.

رۆژنامەی لێ پاریسیانی فەرەنسی رایگەیاندووە، یانەی چێڵسی لەگەڵ لیستەر سیتی لەسەر گواستنەوەی کانتی گەیشتووەتەوە رێککەوتن و 35 ملیۆن یۆرۆ دەداتە یانەکە، هەرچەند نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە 26 ملیۆن یۆرۆیە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کانتی بۆ ماوەی پێنج وەرز پەیوەندی بەریزەکانی بلووز دەکات و لەژێر سەرپەرشتی ئەنتۆنیۆ کۆنتی یاریدەکات.

دوای بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ لە وەرزی رابردوودا کانتی لەلایەن هەڵبژاردەی فەرەنساوە بۆ یۆرۆی 2016 بانگهێشتکرا و لەگەڵ فەرەنساش پلەی دووەمی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا.


hamataqana
Top