رۆنالدۆ بۆ دوومانگ دوور دەكەوێتەوە لە یاریگاكان
لە رۆژی 9ی مانگی داهاتوودا، هەردوو یانەی ریال مەدرید و سیڤییا بۆ بەدەستهێنانی جامی سوپەری ئەوروپا رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە، بەڵام پزیشکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەواڵەکانیان بۆ یانە سپی پۆشەکە دڵخۆشکەر نەبوون، رایانگەیاندووە کە رۆناڵدۆ بۆ یاری جامی سوپەر ئامادە نابێت.
لەگەڵ پێکانەکەیدا، هەندێک پێیان وابو کە رۆناڵدۆ بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ دووردەکەوێتەوە، هەندێکیش لەو باوەڕەدابوون کە رۆناڵدۆ بە زووترین کات دەگەڕێتەوە.
رۆژنامەی مارکا نووسیویەتی، لە پشکنینەکاندا دەرکەوتووە کە دۆن پێویستی بە8 هەفتە دەبێت بۆ ئەوەی بەتەواوی چاکببێتەوە، بەمەش ناتوانێت بەشداری لە یاری جامی سوپەردا بکات کە لە نێوان ریال مەدرید و سیڤییا ئەنجامدەدرێت.
دواتر هەر ئەو رۆژنامەیە بڵاویکردووەتەوە، کە هێشتا پشکنینی دیکە ماوە بۆ رۆناڵدۆ ئەنجامبدرێت و ئەگەرهەیە زووتر چاکببێتەوە.
hamataqana
