کۆنتی داوای ناوەراستکارێکی بەرازیلی دەکات
سەرچاوەکانی ئینگڵتەرا بڵاوییان کردۆتەوە, کۆنتی بۆ زیاتر توکمە کردنی ھێلی ناوەراستی یانەکەی چاوی برَیوەتە تواناکانی ئاندێرسۆن, وەرزی رابردوو چەند یانەیەک ھەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەیانداوە, بەڵام بەرپرسانی لازیۆ ئامادە نەبوون کەمتر لە ٥٠ ملیۆن یۆرۆ دەستەبەرداری ببن, بۆیە گشت یانەکەیان خۆیان لەو گواستنەوەیە بەدوور خست.
ئاندێرسۆن وەرزی ئەمساڵ نەیتوانی لەسەر ئاستە نایابەکەی بەردەوام بێت, بۆیە پێشبینی دەکرێت بەرپرسانی لازیۆ دەسبەرداری ببن و ئامانجی داھاتووشی ریزەکانی چێلسی ئینگڵتەرا بێت.

hamataqana
