هەواڵی ڕۆیشتنی مێسی لە لایەن بەرسێلۆناوە رەتكرایەوە
لەم بارەیەوە، (جۆزێب فیفیس) قسەکەری فەرمی یانەی بارسێلۆنا ڕایگەیاند، کە کارگێڕی یانەکە لە رۆیشتنی مێسی دوای تەواو بوونی گرێبەستەکەی بە هیچ شێوەیک نیگەران نییە، هەروەها گوتیشی کە مێسی تا ئێستا باسی لە ئەگەری ڕۆیشتنی لە یانەکە لەگەل کەس باس نەکردووە.
سەبارەت بە بارودۆخی مێسی، قسەکەری فەرمی یانەی بارسا ئاماژەی کرد کە ئەوان زۆر بە حاڵی مێسی نیگەرانن، ئەو ئێستا بە کاتێکی زۆر قورس دا تیپەڕ دەبێت و شایەنی ئەو هەموو کێشانە نییە، ئەوەی ڕوو دەدات بە داپەروەرانە لە قەڵەم نادرێت.
ئاشکرایە، کە دادگایەکی ئیسپانیا مێسی و باوکی بە تۆمەتی هەڵاتن لە باج دان بە 21 مانگ زیندانی حوکم داوە، ئەم کێشەیەش مێسی و خانەوادەکەی نیگەران کردووە، بۆیە بەم دواییە، چەند ڕۆژنامەیەک باسیان لە ئەگەری ڕۆیشتنی ئەستێرەکەی یانەی بارسێلۆنا بۆ یانە گەورەکانی دیکەی ئەوروپا کردووە.
hamataqana
